نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان (ماوە درێژكراوە) رایدەگەیەنێت هەوڵدان بۆ پێشێلكردنی مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان، جێگەی قبووڵكردن نییە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان (ماوە درێژكراوە) لە میانی وتارێكدا لە ئاهەنگی دەرچوونی خوێندكرنی زانكۆی ئەمەریكی كوردستان لە دهۆك رایگەیاند "دەبێت عێراق كۆكەرەوەی هەمووان بێت و خەڵك لە ناكۆكی و كێشە سیاسییەكان ماندوو بوون".
سەبارەت بە كێشەكانیش دەربارەی پرۆژەیاسای بودجەی عێراق، نێچیرڤان بارزانی وتی: "دەبێت ئەزموون لە كێشەكانی رابردوو وەربگیرێت، هەوڵدانیش بۆ پێشێلكردنی مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان جێگەی قبووڵكردن نییە و داوا لە هەموو لایەنەكان دەكەم پابەندی ڕێككەوتنەكان بن".