سێرجیۆ سانتۆسی رۆژنامەنوس لە (ریلێڤۆ) زانیاری نوێ لەسەر داهاتووی کەریم بنزیمە ئاشکرا دەکاتو رایدەگەیەنێت گومان لە،مانەوەی دروست بووە.
ئەم،سەرچاوە دەڵێت" کەریم ئەوەندە ڕوون نییە کە گرێبەستەکەی دەڵێت [بەهۆی بردنەوەی خەڵاتی باڵۆن دۆرەوە مافی ئەوەی هەیە بۆ ساڵێکی دیکە نوێکردنەوەی ئۆتۆماتیکی هەبێت].
هەروەها بنزیمە چەند هەفتەیەک لەمەوبەر لە ئاسایی زیاتر هەستی بە تەنهایی کردووە، چونکە یانەکە پێیوابوو ڕەنگە بیرۆکەی قبوڵکردنی ئەو ئۆفەرە زەبەلاحە عەرەبییە [لە سعودیەوە] هەڵبسەنگێنێت.
لە کۆتایدا سەرچاوە ئیسپانیەکە دەڵێت:" سەرلێشێواوی لەگەڵ ستافی ڕاهێنەرایەتی یانەی ڕیال مەدرید و زۆرێک لە ستافی تەکنیکی هەیە سەبارەت بەوەی کە ئایا بنزیمە بیرۆکەی جێهێشتنی ڕیال مەدرید و قبوڵکردنی ئەو پڕۆژە عەرەبییە هەڵدەسەنگێنێت کە لە تۆپی پێ تێدەپەڕێت.