یەكەم پەیامی پیرۆزبایی لە كوردستانەوە بۆ ئەردۆغان


نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان (ماوە درێژكراوە) پیرۆزبایی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان دەكات بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆكی توركیا.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان (ماوە درێژكراوە)، نووسیوویەتی "بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەك سەرۆك كۆماری توركیا، بەناوی هەرێمی كوردستانەوە پیرۆزبایی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان دەكەم".

نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەكردووە "بۆ زیاتر پێشخستنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستانی عێراق و توركیا، بەوپەڕی خۆشحاڵی و پەرۆشییەوە، چاوەڕێی كاركردنی پێكەوەییم".

لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە سەرۆكی توركیا هەڵبژێردرایەوە.



PM:11:16:28/05/2023