وێنە.. هەیفا وەهبی بە بڵاوکردنەوەی وێنە نوێکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەرقاڵ دەکات

گۆرانیبێژی لوبنانی و عەرەب، هەیفا وەهبی چەند وێنەیەکی جیاوازی خۆی بڵاوکردەوە. 

هەیفا وەهبی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردەوە کە بووەتە مایەی سەرنجی بەشێک لە هەوادارەکانی. 

هەیفا وەهبی تەمەنی ٤٩ ساڵەو تا ئێستا بەیەکێک لە هونەرمەندە دیارەکانی سەر ئاستی عەرەبی و جیهانی ناسراوە، هەیفا وەهبی یەکێکە لەو ١٠٠ ئافرەتە شۆخەی دنیا، ئەو لە خێزانێکی موسڵمانی شیعە مەزهەبی لوبنان لە دایکبووە، دایکی میسریە و باوکی لوبنانی. 

ئەم ئەستێرەیە بۆ جاری سێیەم لە ساڵی ٢٠٠٩ دا هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانی میسری ئەحمەد ئەبوو هەشیمە دەکات تەنیا ٤ ساڵ لەگەڵ یەکتر دەمێننه‌وه‌ و جیا دەبنەوە، تا ئێستاش نەزانراوە کە ئەم گۆرانیبێژە بە نهێنی چەند جار هاوسەرگیری کردووە.


AM:10:53:29/05/2023