سۆمۆ: لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵدا داهاتی نەوت گەیشتووەتە ٣٠ ملیار دۆلار

کۆمپانیای سۆمۆ ئەمڕۆ چوارشەممە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٣ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڕی فرۆش و هەناردەكردنی نەوتی لە ماوەی چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ڕاگەیاند کە داهاتەکەی گەیشتووەتە ٣٠ ملیار دۆلار. 

لە بەیاننامەکەدا کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق ناسراو بە سۆمۆ ئاماژەی بەوەکردووە" کۆی هەناردەکردنی نەوت لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵدا گەیشتە ٣٩٣ ملیۆن و ٤٨ هەزار و ٦٧٩ بەرمیل نەوت". 

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، تێكڕای هەناردەكردنی مانگانە ٩٨ ملیۆن و ٢٦٢ هەزار بەرمیل بووە، بە تێكڕای سێ ملیۆن و ٢٧٥ هەزار بەرمیلی رۆژانە.

سۆمۆ لە بەشێکی دیکەی بڵاوکراوەکەدا ئاماژە بەوەش دەکات، لە ماوەی چوار مانگی یەكەمی ئەمساڵدا ٣٠ ملیار دۆلار داهاتی نەوتیان هەبووە كە تێكڕای هەناردەكردنی مانگانەی زیاتر لە ٩٨ ملیۆن بەرمیل نەوت بووە.


PM:07:12:31/05/2023