ئەمڕۆ ١ی ٦ی ٢٠٢٣ لە شاری سلێمانی دوو کرێکار لە باڵەخانەیەکی حکومی کەوتنەخوارەوە و یەکێکیان گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئەمڕۆ دوو کرێکار بە مەبەستی کارکردن چوونەتە سەر باڵەخانەی منداڵپارێزی کوردستان و کەوتونەتە خوارەوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، یەکێک لە کرێکارەکان گیانی لەدەستداوە و ئەوی دیکەشیان بە سەختی بریندار بووە و بۆ نەخۆشخانە گوازراوەتەوە.
هەردوو کرێکارەکە خەڵکی شاری سلێمانین و لە ئێستاشدا لێكۆڵینەوەی هێزە ئەمنییەکان لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.