زانیاری لەسەر دۆزینەوەی منداڵە ساواكەی هەولێر


لە ناحیەی رزگاری سەر بە شاری هەولێر منداڵێكی تەمەن چوار رۆژە لە خانوویەكی تەواو نەكراو دۆزرایەوە.

سەرچاوەیەكی پۆلیسی هەولێر بە (ئێن ئاڕ تی) راگەیاندووە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەكی گوڵان لە ناحیەی رزگاری سەر بە شاری هەولێر منداڵێكی كچ كە تەمەنی تەنها چوار رۆژە دۆزراوەتەوە.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، منداڵەكە لە خانوویەكی تەواونەكراودا دۆزراوەتەوە و رەوانەی نەخۆشخانەی لە دایكبوونی هەولێر كراوە.



PM:11:00:02/06/2023