بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" لە ماوەی ئەمساڵدا چوار باندی فرۆشتنەوەی پرسیار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون، هەفتەی رابردووش یەکێکیان بە سێ ساڵ زیندانیکردن سزا درا".
دڵشاد عومەر بەڕێوەبەرى گشتى پەروەردەى سلێمانى، بەیانی ئەمڕۆ شەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" ئەگەر پرسیارەکانی تاقیکردنەوە وێنەی بگیردرێت و بچێتە دەرەوە، ئەوا دەزانین لە چ هۆڵێکە و هی چ خوێندکارێکە و چۆن چوەتە دەرەوە".
وتیشی" پێش دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانیش چوار باندی فرۆشتنەوەی پرسیار دەستگیرکراون، هەفتەی ڕابردووش یەکێکیان بە سێ ساڵ زیندانیکردن سزا درا و ئەوانى دیکەش لە زیندانن".
ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو رۆژێک لە کاتژمێر (٦:٠٠)ی بەیانی بۆ (٨:٣٠)ی بەیانی لە هەموو کۆمپانیاکان ئینتەرنێت دەوەستێت.
بەیانی ئەمڕۆ بە بەشداری ١١٧ ههزار و ٣٦٤ خوێندکار، تاقیکردنەوە گشتیەکانی پۆلی (١٢) ئامادەیی لە سەرتاسەری هەرێم دەستیپێکرد کە ٧٥ ههزار و ٢٣٩ له بهشی زانستی ٣٩ ههزار و ١١٣ خوێندکاری دیکەش له بهشی وێژهیی و سێ ههزار و ١٢ قوتابی دیکەش له بهشی پیشهیین.