ڤیدیۆ.. دینا بەرهەمێکی (عەلی مەردان) نوێ دەكاتەوە

دینا گۆرانبێژی لاوی باشووری کوردستان، گۆرانییەکی دیاری هونەرمەندی کۆچکردوو عەلی مەردان بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوکردەوە.

دینا لە کەناڵی تایبەتی یوتیوبی ئاوازدانەری دیاری کورد هەڵکەوت زاهیر گۆرانی (ڕاستەی خیابات)ی بڵاوکردەوە کە ئاواز و هۆنراوەکەی هونەرمەندی کۆچکردووی دیاری کورد عەلی مەردانە. 

هەروەها هەڵكەوت زاهیر و سەركان تەنیك کاری ماسترینگیان بۆ ئەم گۆرانیە ئەنجامداوە و لە دەرهێنانی بڕیار فەتاحە.

دینا لە شاری ڕانیە لەدایکبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی (٢٠١٧) دەستی بە کاری هونەری کردووە و یەکێکە لەو خانمە گۆرانیبێژانەی کە هونەرمەند و ئاوازدانەری کوردستان ھەڵکەوت زاھیر، کاری ھونەری بۆ دەکات، کە خاوەنی ئەلبومێک و چەند ڤیدیۆ کلیپێکە. 


AM:11:28:03/06/2023