هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی دانانی كامێراكانی پۆینت توو پۆینت دەدرێت


فیدراسیۆنی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی رایدەگەیەنن، گرێبەستی كامێرای پۆینت تو پۆنیت  بە تەواوی "نایاساییە" و لە رێگەی تیمێكی پارێزەرانەوە هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی دەدەن.

فیدراسیۆنی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاندووە، لەپێناو هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی كامێرای پۆینت تو پۆنیت نوسراو ئاڕاستەی دەستەی دەستپاكی و داواكاری گشتی دەكەن، چونكە گرێبەستەكە دوو خاڵی تێدایە دەبێت كاری لەسەر بكرێت، یەكەم ئەم گرێبەستە بەهەدەردانی گەورەی سامانی گشتی تێدایە و دووەمیش لەروی یاساییەوە پێچەوانەی یاسای هاتووچۆ و بنەما یاساییەكانە.

هەروەها ئاماژەیان بەوەكردووە، لە هەنگاوەكانیان بەردەوام دەبن بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكە "چونكە بەگوێی دامەزراوە فەرمییەكانی حكومەت نەكراوە و هیچ كەسێك لە دامەزراوەكان خۆی ناكات بە خاوەنی گرێبەستەكە و كەس نیە بەرگری لێبكات، كەس نیە وەڵامێك بداتەوە و بەرگری لە گرێبەستەكە بكات، بۆیە لە داهاتودا لە رێگەی دادگاوە كاری لەسەر دۆسیەكە دەكەین".



PM:03:46:03/06/2023