لیرەی توركی نزمترین ئاستی لە مێژوودا تۆماركرد

لیرەی توركی لەگەڵ دووبارە سەرۆكایەتی ئەردۆغان گەورەترین ڕێژەی شكانی لە مێژووی خۆیدا تۆمار كرد.

لیرەی تورکی ئەم هەفتەیە درێژەی بە دابەزینەکانی دا و لە رۆژی پێش هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە تاوەكو ئێستا بۆ هەر ١٠٠ دۆلار زیاتر لە ٣٠٠ لیرە شكاوە.

بڕۆژی یەک شەممەی پێشوو نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٩٩٨ لیرە بوو، بەڵام دوای بردنەوەی سەرۆکایەتی لەلایەن ئەردۆغان لە بۆرسە تا ٢١١٦ لیرە و لەناوخۆی تورکیا تا٢١٨٠ لیرە دابەزی.

وا پشبینی دەکرێت شکاندنی لیرە هۆکاری دووبرە هەڵبژاردنەوەی ئەردۆغانە بۆ سەرۆکایەتی.


PM:06:49:03/06/2023