"تەواوی پەرلەمانتاران پێویستە بڕی چوار ملیار دینار بۆ خەزێنەی گشتی بگێڕنەوە"

بڕیاری دادگای فیدراڵی سەبارەت بە نادەستوری بوونی درێژكردنەوەی تەمەنی خوڵی پێنجه‌می پەرلەمانی كوردستان لە ٦ی ١١ی ٢٠٢٢ەوه‌، هەموو ئەو كارانەی پوچەڵ كردۆتەوە كە پەرلەمان لەو رێكەوتە بەدواوە كردوونی، وەك: درێژكردنەوەی تەمەن، سوێندخواردنی ئەندامانی تازە، دەركردنی یاساو بڕیار، ئیمتیازی پەرلەمانتاران، هەر هەموویان دەبێ هەڵوەشێنەوە.

ئینستیوتی پەی بۆ چاودێری کارەکانی پەرلەمان، لە ڕاپۆرتێکیدا بڕی ئەو بودجەیەی خستووەتەڕوو کە لەو خولەدا بەشێوەیەکی نایاسایی بۆ پەرلەمانتاران خەرجکراوە و لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە،  ئەندامانی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بریتین لە سێ كەس، پێویستە بڕی (١٣٦٥٠٠٠٠٠) سەد و سی و شەش ملیۆن و پێنجسەد هەزار دینار بگێرنەوە بۆ خەزێنەی گەشتی کە لەو ماوەیە وەک زیادە وەریانگرتووە.

ئاماژە بەوەشدراوە، پەنجاو یەک پەرلەمانتار، کەتەمەنیان گەیشتووەتە تەمەنی یاسایی خانەنشین بوون پێویستە هەر پەرلەمانتارێک بڕی ٢٨ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دینار بگێڕێتەوە کە!کۆی گشتی دەکاتە یەک ملیار و ٤٦٣ ملیۆن دینار.

 دەربارەی ئەو پەرلەمانانەی خانەنشین نەکراوان لە ڕاپۆرتەکەدا بەم ششیوەیە ڕونکراوەتەوە، بەپێی یاسای چاکسازی، ٤٩ پەرلەمانتاری ئەم خولە تەمەنی یاساییان نەگەیشتووەتە ئەو ئاستەی کە خانەنشین بکرێن و پێویستە هەر پەرلەمانتارێک بڕی ٤٣ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دینار بگێڕێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی. کە دەبێت ئەو ٤٩ پەرلەمانتارە بە  هەموویان بڕی ٢ ملیار و ١٢٦ ملیۆن دینار بۆ خەزێنەی گشتی بگێرنەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکەی ئینستیوتی پەی، تەواوی پەرلەمانتاران پێویستە بڕی چوار ملیار دینار بۆ خەزێنەی گشتی بگێڕنەوە کە لە ماوەی حەوت مانگدا بە نا یاسایی وەریانگرتووە.



PM:11:20:03/06/2023