چاوەڕوان دەکرێت سبەی یەکشەممە سێ یاریزان یانەی ریاڵ مەدرید لە کۆتا یاری خۆیان دژی ئاتلەتیک بیلباو جێبهێڵن.
یەکەم یاریزان مارکۆ ئەسینسیۆو دەبێت و چونی بۆ یانەی پاریس سانجێرمان یەکلایی بووەتەوە.
دووەم یاریزان ئیدن هازارد دەبێت و یانەی ڕیال مەدرید ڕەزامەندی دەربڕیوە نیوەی مووچەکەی بدات لە وەرزی داهاتوو لە بەرامبەر هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی و موچەی 14 ملیۆن یۆرۆ دەبێتە (7 ملیۆن یۆرۆی پاک بەبێ باج).
سێیەم یاریزان ماریانۆ دیازی هێرشبەر دەبێت.
هەروەها پێشبینی چونی مۆدریچ و کرۆس و بنزیمەو ناچۆ هەیە لە ئێستاداو گرێبەستیان نوێ نەبووەتەوە.