دوای پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و دەستنیشانکردنی وەزیری دارایی نوێ، نرخی لیرەی تورکی بەشێوەی بەرچاو دابەزی.
ئاژانسەکانی جیهان بڵاویانکردەوە، ئهمڕۆ نرخی لیرهی توركی دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، به جۆرێك نرخی یهك دۆلاری ئهمریكی گەیشتە (٢١.٨) لیرەی تورکی.
لە ماوەی ئەمساڵدا نرخی لیرەی تورکی بەڕێژەی (١٨%)ی بەهاکەی لە دەستداوە، هەروەها بەهۆی سیاسەتەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە ساڵی (٢٠٢٢)دا نزیکەی لەسەدا (٣٠)ی بەهاکەی بەرامبەر دۆلار لەدەستدا و لە ساڵی پێشووشدا بەڕێژەی لەسەدا (٤٤) بەهاکەی لەدەستدا.