پەرلەمانتارێكی پێشووی پارتی بە 15 ساڵ زیندانی سزا درا


دەستەی دەسپاكی عێراق بەشێوەیەكی غیابی سزای 15 ساڵ زیندانی بۆ بەشار كیكی، پەرلەمانتاری پێشووی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق دەركرد.

دەستەی دەسپاكی عێراق لەڕاگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "ئەمڕۆ دادگای تاوانەكانی ڕەسافە لە بەغدا بەشێوەیەكی غیابی (بەبێ ئامادەبوونی خۆی) سزانی 15 ساڵ زیندانی بەسەر بەشار كیكی، پەرلەمانتاری پێشووی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق سەپاندووە".

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە "ناوبراو بەپێی ماددەی 315 لە یاسای سزادانی عێراقی و بە تاوانی ئەنجامدانی دزی و بەفیڕۆدانی موڵكوماڵی گشتی 15 ساڵ سزای زیندانیكردنی بۆ بڕاوەتەوە".

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە "كیكی لە 1ی تەمووزی 2015 بۆ 1ی نیسانی 2017 مووچەی كەسێكی وەرگرتووە كە لە مۆڵەتدا بووە".



PM:05:06:05/06/2023