گەنجێکی هەولێر دوای چەند کاتژمێر زیندانیکردن لە ئاسایش گیان لە دەستدەدات

گەنجێکی هەولێر کە خاوەنی چێشتخانەلە هەولێر، دوای ئەوەی سێ کاتژمێر لە دەستگیرکردنی لە ئاسایش بە کەسوکارەکەی دەڵێن: وەرن تەرمەکەی وەرگرنەوە.

ئەو گەنجە ناوی زیرەک شەهید عەلی یە کەسوکارەکەی بە میدیاکانیان راگەیاندووە" دوای سێ کاتژمێر لە دەستگیرکردنی کوڕەکەمان لەلایەن ئاسایشەوە وتیان وەرن گیانی لەدەستداوە".

بە وتەی سێ لە کەسوکارەکەی دەڵێن" لە کاتژمێر  ١٢نیوەرۆ لەلایەن هێزێکی ئەمنی لە شاری هەولێر لەسەر کارەکەی  دەستگیردەکرێت، دوای چەند کاتژمێرێک ئاگاداری کەسوکارەکەی دەکەن کە تەرمەکەی لە پزیشکی دادی هەولێر وەربگرنەوە".

هەروەها دەشڵێن" زیرەک شەهید عەلی محەمەد، کێشەی لەگەڵ کەس نەبووە و نەخۆشیشی نەبووە".

زیرەک شەهید عەلی محەمەد، باوکی شەهیدی یەکێتی بووە و لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٢ە و خێزاندارە و خاوەنی سێ منداڵە و کاسبکار بووە لە بازاڕی هەولێر.

ڤیدیۆکە لەم لینکەوە ببینە..



PM:09:13:06/06/2023