وێنە..هاوسەری حەسەن زیرەک کۆچی دوایی کرد


هاوسەری هونەرمەندی گەورەی کورد، حەسەن زیرەک ئەمڕۆ چوار شەممە لە شاری سەقز کۆچی دوایی کرد.

میدیاکانی رۆژهەلآت بڵاویانکردەوە پێشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، له‌ شاری سه‌قزی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ڕابیعه‌ سه‌رئه‌نجام کە دوایەمین خێزانی هونەرمەند حەسەن زیرەک بوو له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و شاره‌ له‌ ته‌مه‌نی ٧٨ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد. 

پێشتر رابیعه‌ سەرئەنجام رایگه‌یاندبوو کە ئەو پازدەیەمین خێزانی حه‌سه‌ن زیره‌كە.

حەسەن زیرەک (٢٩ی تشرینی دووەمی ١٩٢١ لە بۆکان – ٢٦ی حوزەیرانی ١٩٧٢ لە بۆکان) ھونەرمەند، مۆسیقازان و گۆرانیبێژێکی کورد بوو. بە یەکێک لە بەناوبانگترین ھونەرمەندانی کورد ھەژمار دەکرێت. بەرچاوترین کاری ئەو کۆکردنەوەی گەنجینەیەک لە ھونەری ئاواز و گۆرانیی کوردییە کە بە دەنگی ئەو وتراونەتەوە. حەسەن زیرەک بەھۆی گۆرانییەکانی لە ناو کوردەکانی ڕۆژھەڵات و باشوور ناسراوە. لە ساڵی ١٩٧٢ لە شاری بۆکان، پارێزگای ورمێ کۆچی دواییی کرد و ھەر لەوێش بە خاک سپێردرا.



PM:03:42:07/06/2023