یەکەم ڕۆمانی نووسەر (مەم ئالانی) بە زمانی دانیمارکی بڵاوکرایەوە

یەکەم ڕۆمانی نووسەر مەم ئالانی بە زمانی دانیمارکی لە دووتوێی بەرگێکی ڕەنگینی هونەری بە ناوی (بەهەشتی گەنیو) کە ٢٧٢ لاپەڕەیە بڵاوکرایەوە. 

هەریەک لە هونەرمەندان هۆشیار ڕەشید، ڕێبوار سەعید و سنەوبەر ئاڤانی پەرتوکەکەیان دەوڵەمەند کردوە بە چەندین تابلۆی نایاب بۆ هەر ١٧ بەشی ڕۆمانەکە تابلۆیەکی ڕەنگین تەرخانکراوە.

 ڕۆمانەکە پڕە لە چیرۆکی  ئەڤینداری، گەشتی وڵاتانی جیهان کە لە کوردستانەوە دەستپێدەکات تا ئەمەریکای لاتین و هەموو ئەوروپا.

هەروەها نیشاندانی کولتور و مێژوو و نەهامەتی گەلی کوردستان، بە سیاسەت و جەنگ، پەنابەر و جەنگی کەنداو و کۆڕەوەکەی ساڵی ١٩٩١، جگە لە بەشێکی گرنگ بۆ ژینگە کە مرۆڤایەتی گۆی زەوی بەرەو داڕمان دەبات، هەروەها بەشێکی ڕۆمانەکە بە کوردی نووسراوە کە دەربارەی مەم و زینە و گرنگیەکی زۆر دراوە بە زمانی کوردی لە ڕۆمانەکەدا.

زۆربەی ناو و گۆرانی سیمای تایبەتی بە کورد لە زمانی دانیمارکی دا جێی کراوەتەوە کە بۆ یەکەم جارە بەو شێوەیە زمانی کوردی بەکاربهێنرێت لە ڕۆمانێکدا بە زمانێکی ئەوروپی.


PM:10:38:07/06/2023