نوێترین لێدوانی بەرپرسێكی هەرێم سەبارەت بە پشكی هەرێم لە بودجەی عێراق


فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا رایدەگەیەنێت، دواخستنی كۆبوونەوەی ئەمشەوی پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجە، پەیوەندی بە پشكی هەرێمی كورستان لە بودجەی گشتیدا نییە.

فارس عیسا، لە بەغدا بە كەناڵەكانی راگەیاندنی وتووە، دواخستنی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجە پەیوەندی بە پشكی هەرێمی كورستان لە بودجەی گشتییدا نییە، چونكە پشكی هەرێم رێككەوتنی لەسەر كراوە.

ئەوەش لە كاتێكدایە بڕیار بوو نیوەڕۆی ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجە بۆ ساڵەكانی (2023، 2024 و 2025) كۆبێتەوە و دواتر كۆبوونەوەكە بۆ كاتژمێر هەشتی ئەمشەو دواخرا، ئەمشەویش جارێكی تر كۆبوونەوەكە بۆ كاتژمێر 11ی ئەمشەو دواخرا.



PM:10:11:08/06/2023