گەریلایەكی هەپەگە گیانی لەدەستدا


ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە كوژرانی گەریلایەكی راگەیاند كە خەڵكی شاری سلێمانییە و لە ماوەی دو رۆژی رابردودا "شەهید" بووە.
.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە "زەردەشت باشوری كە بە وشیاری بەرزی نەتەوەییەوە لەسەر رێبازی گیانبازی بەشداری لە تێكۆشانی ئازادیی گەلەكەماندا كردوە، 24ی ئایار لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ شەهید بووە".

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە "زەردەشت لە كاتێكدا كە هێرشی دژواری كۆمەڵكوژی دەكرایە سەر گەلەكەمان، لە سلێمانییەوە رویكردە ریزەكانی بەرخودان، وەك شۆڕشگێڕێكی لێهاتوو لە شۆڕشی ئازادیی رۆژئاواوە تا هەرێمەكانی پاراستنی مێدیا لە زۆر گۆڕەپاندا لە ریزەكانی پێشی پێشەوە شەڕی كرد".

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە "ئەو گەریلایە ناوی شڤان محەمەدە و ناسناوی (زەردەشت باشوری)ی هەیە، لە دایكبوی سلێمانییە".



AM:10:01:09/06/2023