نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی


ئەمڕۆ نرخی دۆلار گەیشتە نزمترین ئاست و نرخی 100 دۆلار بووە 144 هەزار دینار.

هەرچەندە ئەمڕۆ بازاڕەكانی دراو لە هەرێمی كوردستان بەهۆی پشووەوە داخراون، بەڵام بەپێی نرخی بۆرسە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار بە 144 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت، لە كاتێكدا دوێنێ بە 148 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرا.

هۆكاری دابەزینی نرخی دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ كۆبوونەوەی شەوی رابردووی پەرلەمانی عێراق كە لە بودجەدا نرخی 100 دۆلار بە 130 هەزار دینار جێگیركرا.



AM:11:02:09/06/2023