لەم ناوچەیەی هەرێم پیاوێك لەلایەن هاوسەرەكەیەوە كوژرا


لە ناوچەی گەرمیان ژنێك بە چەقۆ هاوسەرەكەی كوشتووە و لەبەردەم پۆلیسیشدا دانی بە كارەكەیدا ناوە و وتویەتی "لەسەر دەمەقاڵێ ئەو كارەی كردووە".

عەقیدی مافپەروەر، عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاندووە، شەوی رابردوو لەگەڕەكی فەرمانبەرانی قەزای كەلار تەرمی هاوڵاتییەك هێنرایە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید كە بەهۆی بەركەوتنی چەقۆوە گیانی لەدەستدابوو.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، دەستبەجێ بەفەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی كەلار،  بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان  چونە شوێنی ڕوداوەكە دوای لێكۆڵینەوە دەستیان بەسەر ئەو چەقۆیەدا گرت كە تاوانەكەی پێ ئەنجامدراوە و سێ تۆمەتبار لەسەر ڕوداوەكە دەستگیركران كە خێزان و كچێكی كوژراوەكەیە و وئەوەی دیكەشیان  برای خێزانەكەیەتی.

عەقید عەلی روونیكردۆتەوە "لەئێستادا خێزانەكەی بەناوی (ا- ع - ف) تەمەن 42 ساڵ دانی بەوەدا ناوە كە لەگەڵ مێردەكەی كێشەی بوەو دەمەقاڵی لەنێوانیان دروستبووەو بەچەقۆ هێڕشی كردۆتەسەری و كوشتویەتی، تاوانلێكراویش بەناوی ( زێدان حەمید مەجید ) لەدایكبووی 1975 پێشەی پێشمەرگەیە و خاوەنی پێنج منداڵە".

وتەبێژی پۆلیس وتویەتی "لەئێستادا هەرسێ تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی( 405 ) لەیاسای سزادانی عێراقی ژمارە 111 ساڵی 1969 بەندكراون و لێكۆڵینەوە لەڕوداوەكە بەردەوامە".



AM:11:18:09/06/2023