ئەمڕۆ كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق تایبەت بە بودجە بەڕێوە دەچێت



بڕیارە كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندكردنی ماددەكانی دیكەی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق بەڕێوە بچێت.

شەوی رابردوو كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندكردنی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق بە ئامادەبوونی 258 پەرلەمانتار دەستی پێكرد، لە دانیشتنەكەدا پێنج ماددە پەسەندكران لە گرنگترینیان جێگیركردنی نرخی 100 دۆلار بە 130 هەزار و جێگیركردنی نرخی یەك بەرمیل نەوت بە 70 دۆلار.

دواتر دانیشتنەكە بۆ كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەڵگیرا، جێی ئاماژەیە بودجەی ئەمساڵی عێراق بۆ ساڵەكانی (2023، 2024، 2025) كاری پێدەكرێت.



AM:11:57:09/06/2023