ئەندامێكی رێكخراوی كرێكارانی میزۆپۆتامیا بریندار دەكرێت


ئەندامێكی رێكخراوی كرێكارانی میزۆپۆتامیا برینداربووە و دۆخی تەندروستیشی سەختە.

بەپێی زانیارییەكانی (سپی) بەیانی ئەمڕۆ ئەندامێكی ڕێكخراوی كرێكارانی میزۆپۆتامیا، لە بەردەم بینای ڕێكخراوەكەیان لە شاری سلێمانی، هەوڵی تیرۆركردنی دراوە و بە دوو فیشەك بریندار كراوە،  دواتر بەمەبەستی چارەسەركردن ڕەوانەی نەخۆشخانەی شار كراوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، دۆخی تەندروستی ئەو بریندارە خراپە و لەژێر چاودێری وردی پزیشكدایە.



PM:01:29:09/06/2023