ژنێك وه‌ك پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی تورکیا ده‌ستنیشان كرا

حەفیزە گایا ئەرکان وەک یەکەم ژن بۆ پۆستی سەرۆکی بانکی ناوەندی تورکیا دیاریکرا.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، حافیزا گایا ئەرکانی وەک پارێزگاری بانکی ناوەندی ئەو وڵاتە دەستنیشانکرد و بوو بە پێنجەم سەرۆكی بانكەكە لە ماوەی چوار ساڵدا.

پێشتر حەفیزە گایا ئەرکان پۆستی هاوسەرۆکی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بانکی کۆماری یەکەم و بەڕێوەبەری گشتی گۆڵدمان ساکسی هەبووە.
  
حافیزە گایەی تەمەن (٤١) ساڵ لە مێژووی کۆماری تورکیادا یەکەمین ژنە بکرێتە سەرۆکی بانکی ناوەندی تورکیا.  

هەروەها وەهاب شاهین، سەرۆکی پێشووی بانکی ناوەندی تورکیا، وەک سەرۆکی دەزگای رێکخستن و چاودێری بانکەکان دەستنیشانکرا. 


PM:01:40:09/06/2023