مەسرور بارزانی لەبارەی بودجە و قەوارەی هەرێم پەیامێک ئاراستەی فراکسیۆنە کوردستانییەکان دەکات

کەمێک پێش ئێستا مەسرور بارزانی لە نوێترین پەیامیدا داوای لە فراکسیۆنە کوردییەکانی پەرلەمانی عێراق کرد" بە هەستکردن بە بەرپرسیارێتی نیشتمانی مامەڵە لەگەڵ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە بکەن". 

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە)، لە نوێترین تویتیدا سەبارەت بە پرۆژە یاسای بودجەی گشتی دەڵێت" هیوادارم فراکسیۆنە کوردستانییەکان بە هەستی بەرپرسیارێتی نیشتمانییەوە مامەڵە لەگەڵ پرۆژەیاسای بودجە بکەن و پارێزگاری لە قەوارەی هەرێم و مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی بکەن". 

هەر لە تویتەکەیدا بارزانی داوا لە فراکسیۆنە کوردستانییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات، دژی هەر هەوڵێک بۆ لاوازکردنی پێگەی هەرێم بوەستنەوە.

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە دەنگدان لەسەر بڕگەکانی دیکەی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی کۆببێتەوە، بەڵام تا ئێستا لەسەر چەند بڕگەیەکی تایبەت بە هەرێمی کوردستان ناکۆکی لە نێوان فراکسیۆنی پارتی و یەکێتی هەیە.


PM:04:08:09/06/2023