پۆلیسی سلێمانی: بکوژی هاوڵاتییەکەی گەڕەکی سەرچنار دەستگیرکرا

بەڕێوەبەری  پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت" بکوژی ئەو هاوڵاتییەی چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لە ناو ماڵەکەی خۆیدا لە گەڕەکی سەرچنار تەرمەکەی دۆزرایەوە دەستگیرکرا". 

ئاسۆ شێخ تەها بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" ئەمڕۆ هەینی بكوژی ئەو کەسەی كە رۆژی ٧ی ئەم مانگە تەرمەكەی لە ماڵەكەی خۆیدا دۆزرایەوە دەستگیرکرا". 

ئاماژەی بەوەشکرد" لە ئێستادا تۆمەتبار لای هێزەكانی پۆلیسە و لێكۆڵینەوە دەربارەی رووداوەكە دەستیپێكردووە". 

بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو تەرمی هاوڵاتییەكی تەمەن (٤١) ساڵ لەناو ماڵەکەی خۆیدا لە گەڕەكی سەرچناری شاری سلێمانی دۆزراوەیەوە كە بە گوللـە كوژرا بوو.


PM:05:07:09/06/2023