بانکی ناوەندی کۆی گشتی بڕی دۆلاری فرۆشراوی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕاگەیاند

بانکی ناوەندی عێراق بڕی دۆلاری فرۆشراوی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕاگەیاند، نزیکەی یەک ملیار و ١٠٠ ملیۆن دۆلار فرۆشراوە. 

لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بانكی ناوەندی عێراق لە رۆژانی فرۆشتنی دۆلاردا بڕی یەک ملیار و ٩٦ ملیۆن و ٢١ هەزار و ١٥٩ دۆلاری فرۆشتووە كە ٩١٥ ملیۆن و ٩٣١ هەزار و ١٥٩ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ١٨٠ ملیۆن و ٩٠ هەزار دۆلاریش بەشێوەی نەقد بووە. 

هەروەها زۆرترین فرۆشی دۆلار لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕۆژی چوارشەممە بووە كە كۆی گشتی فرۆش ٢٣٤ ملیۆن و ٢٦٨ هەزار دۆلاری ئەمریكی بووە، هەروەها كەمترین رێژەی فرۆش ڕۆژی پێنج شەممە بووە كە تیایدا ٢٠٥ ملیۆن و ٧٩٠ هەزار و ٩٧٣ دۆلاری فرۆشتبوو.   


PM:06:18:09/06/2023