گواردیۆلا قسەی خۆی لەسەر یاریەکەی ئینتەرمیلان کرد

سبەی شەممە لەکاتژمێر 10:00یاری کۆتایی خولی یانە پالەوانەکانی ئەوروپا لە نێوان ئینتەرمیلان و مانچستەرسیتی ئەنجام دەدرێت.

گواردیۆلا راهێنەری مان سیتی سەبارەت بە یاریەکە بەشداری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کردوو باسی لە یاریەکە کرد.
 
 پیپ گواردیۆلا سەبارەت بە بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگ،سەرەتا وتی :"  بێ گومان ئەوە 'خەونێکە ئێمە ئامادەین، ئەم هەستەم هەیە یاریزانەکان هەموو شتێک پێشکەش دەکەن کە هەیانە بۆ ئەوەی بیبەنەوە، لە کۆتاییدا یارییەکە 95 خولەکە، ئەو تیپەی باشتر یاری دەکات سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت، لەڕووی مێژووییەوە ئینتەرمیلان لە مانچستەر سیتی گەورەترە، بەڵام سبەی ئەوە گرنگ نابێت.


‏ پیپ گواردیۆلا وتیشی: "پێشتر مێسیم هەبوو، ئێستاش هالاندم هەیە.. ئەمە هۆکاری سەرکەوتنەکانمە هیچ ڕاهێنەرێک گۆڵ تۆمار ناکات، ئەوان هۆکارن بۆ بردنەوە پلانێکم هەیە بۆ سبەی، ئەگەر سەرکەوتوو بێت، ئەوە باش دەبێت". 


لەکۆتایدا پیپ گواردیۆلا وتی :"

 هاندەرانی ئینتەرمیلان، هاندەرانی سیتی ئاهەنگ بگێڕن بۆ هاتنی ئێوە بۆ ئێرە سبەی ڕۆژێکە بۆ ئاهەنگگێڕان.



PM:08:14:09/06/2023