نرخی دۆلار سەر لەنوێ بەرزدەبێتەوە

لەگەڵ ئەو دابەزینە بەرچاوەی لە دوێنێ شەوەوە ٨ ی حوزەیران، دۆلار بەرامبەر دینار بەخۆیەوە بینیووەو بەیانی ئەمڕۆش بەردەوام بوو، بەلآم ئەمشەو ٩ ی حوزەیران جارێکی تر نرخی دۆلار بەرزبوەوە.

ئەمشەو نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار دینارە، لە کاتێکدا بەیانی لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراودا لە کوردستان و عێراق نرخێکی نزمی تۆمار کردو نرخی بە ١٤٤ هەزار دینار بوو.

دوێنێ لە یەکەم رۆژی گفتوگۆکردن لەسەر پرۆژە یاسای بودجەدا، پەرلەمانی عێراق بڕیاری دا کە ١٠٠ دۆلار بە ١٣٠ هەزار دینار بێت، ئەمەش بووە مایەی دابەزینی بەرچاوی دۆلار لە دوێنێ شەوەوە.



PM:10:31:09/06/2023