بەپێی زانیارییەكانی ماڵپەڕی (سپی میدیا)، حسێن ئارسان ئەندامی ڕێکخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا، پاش ئەوەی دوێنێ لە بەردەم ڕێکخراوەکەیان لە شاری سلێمانی تەقەی لێکراو و سێ فیشەکی بەرکەوت، دوای مانەوەی لە نەخۆشخانە و لە ژێر چاودێری وردی پزیشکیدا بەرەبەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.
حسێن ئارسان لە ساڵی ١٩٧٨ لە ئیزمیر لە دایکبووە و خەڵکی شاری ماردین بووە، هەروەها پەنابەری سیاسی باکووری کوردستان بووە و ساڵانێکە لە شاری سلێمانی دەژی.
تا ئێستا ئاسایش و دەزگا ئەمنییەکانی شاری سلێمانی هیچ زانیارییەکیان لەبارەی دەستگیرکردنی بکوژەکەوە ئاشکرانەکردووە.