بهڕێوهبهرایهتی گشتی كهشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم سهر به وهزارهتی گواستنهوه و گەیاندن پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و رایگهیاند" ئەمڕۆ ئەگەری بارینی تاوە بارانی کورت خایەن هەیە لە هەندێ کات و شوێنی جیا جیا".
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە بەگشتی ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و لە دواینیوەرۆ دەبێت بە هەوری تەواو، هەروەها ئەگەری بارینی تاوە بارانی کورت خایەن هەیە لە هەندێ کات و شوێنی جیا جیا، وە لە ئەنجامی زیادبوونی خێرای با لە هەندێ ناوچە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ، خێراى با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت، بەڵام لە هەندێ ناوچە چاڵاک دەبێت بۆ سەرووی (٢٥)کم بە ئاراستەی باکوری خۆرئاوا و مەوداى بینین (٦ – ٩)کم دەبێت و لە کاتی تۆز و خۆڵ دادەبەزێت بۆ خوار پێنج کم.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، خێراى با (٥ – ١٥)کم دەبێت بە ئاراستەی باکوری خۆرئاوا و مەوداى بینین لە نێوان (٧ - ٩)کمە.