نرخی دۆلار لە كاتی داخستنی بازاڕ راگەیەنرا


نرخی دۆلار لە كاتی داخستنی بازاڕ گەیشتە ١٤٥ هەزار و ٦٠٠ دینار.

ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی دۆلار لە كاتی داخستنی بازاڕ گۆڕانكاری بەسەردا هات و كەمێك بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و بە ١٤٥ هەزار و ٦٠٠ دینار مامەڵەی پێوەكرا، لەكاتێكدا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە كاتی كردنەوەی بازاڕدا بە  ١٤٦ هەزار و ١٠٠ دینار بوو.

دابەزینی نرخی دۆلار پەیوەندی بە جێگیركردنی نرخی دۆلارەوەیە لە بودجەی گشتی عێراق كە شەوی پێنجشەممەی رابردوو پەرلەمانی عێراق پەسەندی كرد و نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٣٠ هەزار دینار جێگیركراوە.



PM:05:17:10/06/2023