ئاسایش گروپێكی بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەكات

لەسنووری ئیدارەی راپەڕین، گروپێكی چوار كەسی لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە دەستگیركران، كە تۆمەتبارن بە بازرگانیكردن و بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان، پاش كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچونی وورد، تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین، ڕۆژی ٥ی ئەم مانگە، لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین، گروپێكی تاوانكاریان دەستگیركرد كە لەچوار كەس پێكهاتوون كاریان فرۆشتن و دابەشكردنی ماددە هۆشبەرەكانی جۆری ( كریستاڵ ) و (حەپی تڕاماڵ) بووە لە سنوورەكەدا.

هەر چوار تۆمەتبارەكە بەناوەكانی (ی، و ، ح )، (ن، خ ، ص) ، (ح، أ ، ح) و (ه ، خ ، خ)، كە هاووڵاتی ناوخۆیی و بیانین،  بەپێی ماددەكانی ( ٢٦ ) و ( ٣٠ ) لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەر و كارتێكەرە عەقڵیەكان ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكانیان بەردەوامە.


PM:09:36:10/06/2023