لەبارەی دابەزینی نرخی دۆلار ڕوونکردنەوە دەدرێت

شارەزایەکی بواری ئابووری ڕایدەگەیەنێت" بە پەسەندکردنی بوودجەی گشتی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراق دانابەزێت". جەختی لەوەشکردەوە کە دابەزین و بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار پەیوەستە بە ڕێکارەکانی بانکی ناوەندی.

محەمەد حەسەن شارەزای بواری ئابووری، لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی (شەفەق نیوز)ی ڕاگەیاند" نرخی ئاڵوگۆڕ هیچ پەیوەندییەکی بە پەسەندکردنی بودجەوە نییە، بەڵکو سیاسەتێکی دراوییە لە ئەرکی بانکی ناوەندییەوە، کە بڕیارە ڕێوشوێنەکانی ببێتە هۆی سەقامگیری نرخی ئاڵوگۆڕکردن".

ئاماژەی بەوەشکرد، خەرجییەکانی حکومەت بە پەسەندکردنی بودجە نابێتە هۆی دابەزینی نرخی دۆلار، بەڵکو بە پێچەوانەوە، بەو پێیەی دەبێتە هۆی زیادبوونی خواست لەسەر دۆلار، چونکە حکومەت پارەی نوێ بۆ پارەی نوێ خەرج دەکات. 

وتیشی" هەندێک لە بازرگانان تا ئێستا دۆلاریان لە بازاڕی هاوتەریب دەکڕی بۆ دابینکردنی دارایی بازرگانییەکانیان و ئەوان نەچوونەتە بانک بۆ دابینکردنی دارایی ئەم هاوردەکردنانە لەبەر چەندین هۆکار، ئەمەش فشاری لەسەر ئەو هاوردەکردنە دروستکردووە". 

ڕاشیگەیاند" خەرجی حکومەت بە پەسەندکردنی بودجە کراوە دەبێت، چونکە پێشتر بەهۆی پەسەندنەکردنی بودجەوە بە خەرجکردنی یەک لەسەر ١٢ سنووردار دەکرا و لەگەڵ پەسەندکردنی ئەویش کراوە دەبێت، هەروەها خەرجکردنیشی بەشێکی دەبێت بە دۆلار دابین بکرێت". 

ماوەی چەند ڕۆژێکە نرخی دۆلار لەگەڵ نزیکبوونەوەی تەواوبوونی پەسەندکردنی سەرجەم بڕگەکانی بودجەی گشتی لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە دابەزینی بەخۆیەوە بینیووە.


PM:03:10:11/06/2023