بەرشەلۆنە داوای فرۆشتنی سێ یاریزان دەکات و ئەوانیش رەتیدەکەنەوە

بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەی سپۆرت بەرشەلۆنە بەنیازە لە چەند کاتژمێری داهاتوو یان چەند ڕۆژێکی داهاتوودا چاوپێکەوتنێکی بەپەلە لەگەڵ خۆرخی مێندێز ئەنجام بدات بۆ داخستنی کۆمەڵێک بابەت.

 یانەکە دەیەوێت قسە لەسەر فرۆشتنی فاتی بکات و  دیاریکردنی داهاتووی نیکۆ گۆنزالێز و  ڕوبن نێڤێس و ئیمزاکردنی گرێبەستە نوێیەکەیان لەگەڵ باڵدی  و
 نوێکردنەوەی گرێبەست بۆ لامین یامال.

ئەمە لە کاتێکدایە فاتی و فێران تۆرێس و کیسی و یاریزانانی دیکەی ئێستا پێیان باش نییە یانەکە جێبهێڵن ، سەرەڕای ئەوەی بەرپرسانی بەرشەلۆنە کە ئاواتەخوازن ژمارەیەک یاریزان بفرۆشێت بۆ ئەوەی بتوانێت گرێبەست واژۆ بکات و گرێبەستەکان ئەنجام بدات.


AM:11:10:12/06/2023