لیرەی تورکی لەمساڵدا %٢١ ی بەهاکەی لەدەستداوە و بەردەوامە لە دابەزین.
ئەمڕۆ دووشەممە١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ، لیرە تورکی %١٣دابەزی و یەك دۆلار بە ٢٣.٦٥ لیرە مامەڵەی پێوەدەکرا و بەرەبەیانی ئەمڕۆ زیاتر دابەزی و یەك دۆلار بە٢٣.٧٧ لیرە بوە و ئەمەش نزمترین بەهایەتی بەرامبەر دۆلار لە مێژوی ئەو دراوەدا.
ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی هەیینی ڕابردوو ڕەجەب تەیب ئەردۆغان حەفیزە گایای وەکو سەرۆکی بانکی ناوەندی تورکیا دەستنیشانکرد و حەفیزە بو بە یەکەمین ژن لە تورکیا ئەو پۆستە وەرگرێت.