دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی سکاڵایەکی دیکە لە دژی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ دادگای باڵای فیدراڵی لەسەر سکاڵای ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دژی بڕگەیەکی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغداد کۆببێتەوە.

بەپێی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی لەسەر سکاڵایەکی عودەی عەواد ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە. 

ئاماژە بەوەشکراوە، عودەی عەواد کردنەوەی هەژماری بانکی تایبەت بە داهاتی هەرێمی کوردستان لە بانکی (CITIBANK) بە نادەستووری ناوبردووە و باسی لەوەکرد کە ئەو بانکە لە ژێر دەسەڵاتی بانکی ناوەندیدا نییە.

ڕۆژی ٤ی نیسانی ئەمساڵ بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی و مەسرور بارزانی، هەولێر و بەغداد رێککەوتنێک بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت واژوو کرا، بەڵام تائێستا هەناردەکردنەکە دەستی پێنەکردووەتەوە.


AM:09:45:13/06/2023