لە هەرێمی کوردستان كەسێكی دیكە بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی قەزای سۆران هاوڵاتییەکی دیكە، بەهۆی نەخۆشی تای خوێنبەربوونەوە گیانی لەدەستدا.

بەپێی زانیاریەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئەمڕۆ لە گوندی سرێشمەی سنوری ئیدارەی سۆران هاوڵاتییەک بە ناوی (مستەفا محەمەد)، بەهۆی ڤایرۆسی بە تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا.

ئەمەش چوارەمین حاڵەتە لە هەرێمی كوردستان كە بەو پەتایە گیانیان لەدەستداوە.


PM:06:41:14/06/2023