شاسوار عەبدولواحید: ئەمساڵ هەڵبژاردن نەكرێت تا ساڵی 2026 ناكرێت

 
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایدەگەیەنێت، ئەگەر ئەمساڵ لەكوردستان هەڵبژاردن نەكرێت، تا سێ ساڵی دیكە ناتوانرێت هەڵبژاردن بكرێت. 

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە تویتێكدا رایگەیاندووە "ئەگەر ئەمساڵ هەڵبژاردن نەكرێت، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق تا ساڵی 2026 ناتوانێت سەرپەرشتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكات، ئەمەش بەهۆی كۆتایهاتنی تەمەنی كۆمسیۆنی عێراق لە سەرەتای ساڵی 2024".

هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە "پاشان هەڵبژاردنی كۆمسیۆنی نوێ لە ساڵی 2025 كە ئەوان سەرپەرشتی هەڵبژاردنە نیشتمانییەكانی عێراق دەكەن‌و تەنها دوای ئەوە دەتوانن سەرپەرشتی هەڵبژاردنەكان بكەن لە هەرێمی كوردستان. تا ئەو كاتەش سەختە شتێك بەناوی هەرێمی كوردستانەوە بمێنێت، ئەگەر ئێستا نەجوڵێین بۆ پاراستنی".

مانگی رابردوو دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا بە هەڵوەشانەوەی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان، بەو هۆیەشەوە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی ناتوانرێت سەرپەرشتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكات.



PM:10:22:15/06/2023