نرخی لیرەى تورکى بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

دواى هەڵبژاردنەوەى ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ پۆستى سەرۆکایەتى تورکیا دابەزینى نرخی لیرەى تورکی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بەردەوامە. 

ئەمڕۆ هەینی دابەزینى نرخی لیرەى تورکى لە بازاڕەکانى جیهاندا بەرامبەر بە دۆلارى ئەمریکى ئاستێکى پێوانەی تۆمار کرد، به‌ جۆرێك نرخی یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكی بەرامبەرە بە دوو هەزار و ٣٦٥ لیرەی تورکی. 

دابەزینی نرخی لیرەی تورکی لە کاتێکدایە، رۆژى ٢٨ى مانگى ڕابردوو ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ جارێکى دیکە بە سەرۆکى تورکیا هەڵبژێردرایەوە. 

شارەزایانى بواری ئابوری پێشبینی دەکەن لە داهاتووشدا بەهۆى خراپى سیاسەتەکانى ئەردۆغانەوە نرخی لیرە بەرامبەر دۆلار بەهاکەی زیاتر لەدەست بدات. 


PM:04:23:16/06/2023