چوارەم بەشە ئاردی کۆبوونی خۆراک دەستیپێدەکات

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی ھەرێم رایگەیاند، "دابەشکردنی چوارەم بەشە ئاردی کۆبوونی خۆراک دەستیپێکردوە کە ئاردێکی باشە و لەلایەن ھاووڵاتیانەوە تاقیکراوەتەوە".

دابەشکردنی چوارەم بەشە ئاردی ھاووڵاتیان لە چوارچێوەی کۆبوونی خۆراکدا دەستیپێکردوە، کە ئاردێکی باشە و لە گەنمی ناوخۆیی و ھاوردە بەرھەمھێنراوە.

نەوزاد شێخ کامیل وتیشی، "ھەر ھاووڵاتییەک ئەم مانگە ٩ کلیۆ ئارد بە پێی کۆبوونی خۆراک وەردەگرێت".

ساڵانە لە ھەرێمی کوردستان بۆ ١٠ بەشە ئاردی خۆراکی مانگانە ٦٥٠ ھەزار تۆن ئارد پێویستە تابەسەر هاوڵاتیاندا دابەشبکرێت.


PM:08:34:17/06/2023