زیاتر لە حەوت ملیار دینار بۆ خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگەكان خەرج دەكرێت


حكومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندی لەسەر خەرجكردنی زیاتر لە 7 ملیار دینار بۆ پاڵپشتیكردنی قوتابیان و خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان داوە.

حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، لە چوارچێوەی گرنگیدانی كابینەی نۆیەم بە كەرتی خوێندن و پاڵپشتی بۆ قوتابییان و خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان، مەسرور بارزانی ڕەزامەندی داوە لەسەر بەردەوامبونی خەرجكردنی بڕی 7 ملیار و 250 ملیۆن دیناری مانگانە بۆ قوتابییان و خوێندكاران.
 
راگەیەنراوەكە روونیكردۆتەوە، بەشێكی ئەو پارەیە بۆ دابینكردنی خزمەتگوزاری لە بەشە ناوخۆییەكان بۆ ساڵی خوێندنی (2023-2024) هاوشێوەی ساڵی خوێندنی (2022-2023) لەسەر بودجەی زانكۆ و پەیمانگاكان خەرج دەكرێت.




PM:03:44:19/06/2023