مەحمود سەنگاوی ھەڕەشە لەچەكدارانی داعش لەناو سوپای عێراق دەکات

‌مەحمود سەنگاوی
مەحمود سەنگاوی سەرپەرشتیاری ھێزەکانی پێشمەرگە لە گەرمەسێر لە لێدوانێکیدا بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاند، زانیاریمان ھەیە لەسەر کۆکردنەوەی چەکدارانی ناو عەشیرەتە عەرەبەکانی جەلەولا و بەشێکیشیان چەکدارانی داعش بوون کە جارێکی تر دەچنەوە ریزی سوپای عێراق.

وتیشی، ئەو چەکدارانی پێشمەرگەیان شەھید کردووە لێخۆشبوونیان نییە و ئێمە رووبەرویان دەبینەوە ئەگەر ھەر ھێزێکیش لەو چەکدارانە دروست بکرێت ئەوە ھەڵەیەکی گەورەیە .

ئەوەی خستەروو" دروستکردنی ھێزی وا بۆ سوپای عێراق مەترسییە، بەڵام بۆسەر پێشمەرگە مەترسی نییە و ئیمە دڵنیایان دەکەینەوە ئەوە قبوڵ ناکەین و جەلەولایش لە سنوری ئێمەدایە و نایەڵین ئەو چەکدارانە لەوێ بژین و بمێنن، ھەر ھێزێکیش لە ناو جەلەولادا ھەبێت بەھەمان شێوەی داعش رووبەرویان دەوەستینەوە .

لێدوانەكەی مەحمود سەنگاوی لەكاتێكدایە كە لەلایەن عەبدولئەمیر زەیدی زیاتر لە 100 چەكدار لە بەعقوبە چەكدار كراون‌و هەوڵدەدەن كۆنترۆڵی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی پێشمەرگە بكەن.

زانیاریی زیاتر..



PM:04:18:13/09/2014