بهڕێوهبهرایهتی گشتی كهشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم سهر به وهزارهتی گواستنهوه و گەیاندن پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و رایگهیاند" سبەینێ پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و ئەگەری بوونی توزێکی سوکیش هەیە".
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، خێراى با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت بە ئاراستەی باکوری خۆرئاوا، مەوداى بینین (٩ – ١٠)کم دەبێت، هەروەها پلەکانى گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
دەربارەی کەشوهەوای سبەینێ کەشناسی هەرێم ئاماژە بەوەدەکات، ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ ئەگەری بوونی توزێکی سوک لە باشوری هەرێم، پلەکانی گەرما یەک تا دوو پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە و خێراى با (١٠ – ١٥)کم دەبێت بە ئاراستەی باکوری خۆرئاوا و مەوداى بینین (٨ - ١٠)کمە.