حاڵەتێكی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆماركرا


ئەمڕۆ لە قەزای ئاكرێ حاڵەتێكی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار كرا.

بەپێی زانیارییەكانی (سپی میدیا)، ئەمڕۆ پیاوێكی تەمەن 55 ساڵ تووشی تای خوێنبەربوون بووە و دۆخی تەندروستی باشە و ڕەوانەی ماڵەوە كراوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەو كەسە ئەمڕۆ ئەنجامی پشكنینەكەی دەرچووە و دانیشتووی ناحیەی دینارتەیە لە سنووری قەزای ئاكرێ.



PM:10:19:20/06/2023