بازرگانێكی ماددەی هۆشبەر دەستگیركرا


دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی بازرگانێكی ماددەی هۆشبەر ڕادەگەیەنێت. 

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندوە "دوای كۆكردنەوەی زانیاری و چاودێریكردنێكی ورد، هێزەكانی ئاسایشی ڕاپەڕین، بەفەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، لە ڕۆژی ٢٠٢٣/٦/٢١تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد بە ناوی( س ، ی ، ع ) ڕەگەزی نێرە، كە چەندین پارچەی ئامادەكراو، ماددەی هۆشبەری لە جۆری ( هێرۆین ) پێبووە، بە مەبەستی فرۆشتنی". 

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە "تۆمەتبار بەپێی ماددەی (٢٥) لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر و كارتێكەرە عەقڵیەكان ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكەی بەردەوامە.




PM:08:44:22/06/2023