ئەپڵ لە سەرەتای ئەمساڵدا مۆبایلەکانی ئایفۆن (١٥) دەخاتە بازاڕەوە

بڕیارە لە ماوەی ئەمساڵدا کۆمپانیای ئەپڵ زووتر دەستبکات بە ناردنی مۆبایلی ئایفۆن (١٥) لەگەڵ دابەشکەران. 

ماڵپەڕی (Phon earena) کە تایبەتە بە هەواڵەکانی بڵاوکردنەوەی جیهانی مۆبایل، ڕایگەیاندووە" کۆمپانیای ئەمریکی ئەپڵ بۆ ئەمساڵ زووتر دەستدەکات بە ناردنی مۆبایلی ئایفۆن (١٥) لەگەڵ دابەشکەران". 

ماڵپەڕەکە باس لەوە دەکات، کۆمپانیاکە ویستویەتی خۆی لە کێشەکانی نمایشکردن بە دوور بگرێت کە ساڵی ڕابردوو لە کاتی بڵاوبوونەوەی ئایفۆن (١٤) دا ڕوویدا، چونکە خەڵکێکی زۆر لە بەردەم بریکارەکانی فرۆشتنی مۆبایلدا بۆ ماوەیەکی زۆر لە چاوەڕوانی مانەوە. 

هەروەها کۆمپانیای ئەپڵ پێشبینیی ئەوە دەکات بۆ ئەمساڵ ژمارەیەکی زیاتر لە مۆبایلە نوێیەکەی بفرۆشێت کە بگاتە 89 ملیۆن یەکەی مۆبایلی ئایفۆن 15، لەکاتێکدا لە ساڵی رابردوودا 78 ملیۆن یەکەی لە مۆبایلی ئایفۆن 14 فرۆشت.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە" کۆمپانیاکە گەشبینە سەبارەت بە فرۆشتن، چونکە پێشبینی دەکات ئەمساڵ ٨٩ ملیۆن یەکەی مۆبایلی ئایفۆن (١٥) بفرۆشێت". 

لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا (٧٨) ملیۆن یەکەی ئایفۆن (١٤) فرۆشران.


AM:09:49:26/06/2023