ماددەیەکی نوێ بۆ سەبەتەی خۆراک زیاد دەکرێت

وەزارەتی بازرگانی عێراق، گەیشتنی كەشتییەك بە ٤٢ هەزار تۆن برنجی تایلەندی بۆ سەبەتەی خۆراك ڕادەگەیەنێت. 

بەپێی راگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ سێشەممە لەلایەن راگەیاندنی وەزارەتی بازرگانییەوە  بڵاوكرایەوە"كۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی خۆراك، هاتنی كەشتیی (( PVT DIMON ))ی ڕاگەیاند، كە بڕی ( ٤٢ هەزار) تۆن برنجی باركردووە".

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە" ئەو كەشتییەی گەیشتە بەندەری ئوم قەسر بارەكەی برنجی تایلەندییە و بڕیارە لەچوارچێوەی سەبەتەی خۆراكدا دابەش بكرێت".

وەزارەتی بازرگانی دەڵێت"تیمێك لە پشكنەرانی تاقیگە لە بەشی كۆنترۆڵ كوالیتی كۆمپانیاكە پشكنینی سەرەتایییان بۆ نمونەكانی برنجەكە ئەنجامداوە و دواتر ڕەوانەی تاقیگەی بەشی كۆنترۆڵ كوالیتی ناوەندی كۆمپانیاكە دەكرێت لە بەغدا، بۆ تەواوكردنی بەشەكانی تری پشكنینەكان، تا شیاویی بۆ بەكاربردنی مرۆڤ دەربكەوێت، بەر لەوەی چوارچێوەی سەبەتەی خۆراكدا بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش بكرێت". 


PM:01:58:27/06/2023