مەسرور بارزانی: جەژنی قوربان ببێتە مایەی دەستەبەربوونی ئاشتی و سەقامگیریی


مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم (ماوە درێژكراوە) رایدەگەیەنێت كە هیوادارە جەژنی قوربان ببێتە مایەی دەستەبەربوونی ئاشتی و سەقامگیری.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم (ماوە درێژكراوە) بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە رایدەگەیەنێت "هیوادارم هاوڵاتیان لە كەشێكی ئارام و شادیدا، ڕۆژانی جەژن و پشوو بەسەر ببەن و ببێتە مایەی تەبایی و لێبوردەیی و خێر و خۆشی و پێشكەوتنی زیاتری نیشتمانەكەمان و دەستەبەربوونی ئاشتی و سەقامگیریی".

سبەینێ یەكەم رۆژی جەژنی قوربانە و بەپێی نەریتی ئاینی ئیسلامیش، جەژنی قوربان چوار رۆژ بەردەوام دەبێت.



PM:07:47:27/06/2023